کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی كوردستان و ئێران له‌به‌رده‌م بێهزیستی

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی كوردستان و ئێران له‌به‌رده‌م بێهزیستی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كه‌م ئه‌ندامان له‌ شاره‌كانی كوردستان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌م ئه‌ندامان له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، تاران، ئه‌رده‌بیل، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیای بایه‌خدان به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. كه‌م ئه‌ندامان له‌ ئاست ئه‌و یارمه‌تیه‌ كه‌مه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ته‌رخان ده‌كرێت ناڕازین و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مووچه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی یێهداشتی، ڕیفاهی و پیشه‌یی بوون.