کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‌كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی دیوانده‌ره‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی

كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی دیوانده‌ره‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یێك له‌ كه‌م ئه‌ندامانی دیوانده‌ره‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به‌ كێشه و گرفته‌كانیان بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌ك ڕۆژ به‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی كه‌م ئه‌ندامانی ئێران له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی به‌رنامه‌ و بودجه له‌ شاری تاران، ڕۆژی ڕابردوو كه‌م ئه‌ندامانی دیوانده‌ره‌ش له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی بێهزیستی كۆبوونه‌ته‌وه‌. كه‌م ئه‌ندامان خوازیای به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ٢٧ی پشتیوانی له‌ كه‌م ئه‌ندامان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و زیادكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ بێهزیستی وه‌كوو یارمه‌تی وه‌ری ده‌گرن بوون.