به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی گه‌لاوێژ، كه‌مئه‌ندامانی سنه هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌مئه‌ندامانی شاره‌كانی كرماشان، ئه‌رده‌بیل و تاران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی ژیان له‌به‌رده‌م ئیدراه‌ی بێهزیستی شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی بێهزیستی كۆبوونه‌وه و خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ماده‌ی ٢٧ی یاسای پشتیوانی له كه‌مئه‌ندامان بوون. به‌پێی ئه‌و یاسایه، ده‌وڵه‌ت به‌ڵێنی داوه كه له بواری ماڵی یارمه‌تی كه‌مئه‌ندامان بدات به‌ڵام، به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی ته‌نانه‌ت بودجه‌ی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامانی له لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٢ دا وه‌لا نا.