ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه، كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی دژبه سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئاست جووتیاران و پێنه‌دانی حه‌قئاوه له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ئوستان كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته ئاویه‌كانی ڕژیم له‌و ناوچه و گۆڕانكای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناكارامه‌ی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی ئێران و پێدانی حه‌قئاوه‌ی جووتیاران بوون. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند به‌هۆی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی ڕژیم هه‌زاران كه‌س ناچار بوون زێدی خۆیان به‌جێ بێڵن و ئاواره‌ی حاشیه‌ی شاره‌كان بن و ئێستا له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.