ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی لامه‌رد له ئوستانی فارس له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كڕینی به‌رهه‌مه كشتووكاڵیه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، ده‌وڵه‌ت نرخێكی زۆر كه‌می بۆ كڕینی گه‌نمی جووتیاران داناوه و ئه‌و كه‌سانه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌یان به ده‌وڵه‌ت فرۆشتووه هێشتا پاره‌كه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه. شایانی باسه كه ده‌وڵه‌ت هێشتا قه‌ره‌بووی زه‌ره‌ر و زیانی ساڵی ڕابردووی جووتیارانی نه‌كردۆته‌وه و ئه‌مساڵیش هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی بۆ كڕینی ته‌زمینی گه‌نم له جووتیاران جێبه‌جێ نه‌كردووه.