به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی شاری نه‌غه‌ده له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای كارخانه‌ی قه‌ندی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
كه‌شاوه‌رزانی به‌شدار بوو له‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری په‌رداختی پاره‌ی به‌رهه‌مه فرۆشراوه‌كانیان به‌و كارخانه قه‌نده بوون. پێشتر به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و كارخانه‌یه به‌ڵێنیان دابوو كه پێش له هاتنی ساڵی نوێ، ته‌واوی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانی كه‌شاوه‌رزان هه‌ڵنه‌گرتووه و هیچ پاره‌یه‌كیان بۆ واریز نه‌كردوون.