كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی دانیشتووی گونده‌كانی باكووری كاروون، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه، به‌هۆی بێ كاری و نه‌بوونی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات و قه‌ده‌خه كردنی كشتوكاڵی وه‌رزی هاوین له‌و ناوچه‌یه له به‌رانبه‌ر بینای نوێنه‌ری مه‌جلیسی ڕژیم له شاری خۆڕه‌مشه‌هر كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی لێدوانی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی، دانیشتووانی ئه‌و گوندانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له كه‌ناری ڕووباری كارووندا نیشته‌جێن، به‌ڵام به بڕیاری به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شاره له وه‌رزی هاویندا كشتووكاڵ له سه‌ر زه‌ویه‌كانیان لێیان قه‌ده‌خه كراوه و به‌و هۆیه له ڕووی ئابووریه‌وه ژیانیان تووشی گرفت بووه. جێگای ئاماژه‌یه له سایه‌ی سیاسه‌ته‌كانی تێكه‌ڵ به هه‌ڵاواردنی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌یدانه نه‌وتی و گازی له‌و ناوچه‌یه و دانیشتووانی ئه‌و گوندانه ناتوانن له‌و شوێنانه‌دا دابمه‌زرێن و خه‌ریكی كار بن.