ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كه‌شاوه‌رزانی شاری ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تی به دابین نه‌كردنی به‌شه ئاوی كه‌شاوه‌رزی له لایه‌ن به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
یه‌كێك له‌و كه‌شاوه‌رزانه ڕایگه‌یاندوو، هه‌تا ئێستا سازمانی ئاو فه‌رمانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و كاناڵه‌ی كه كه‌شاوه‌رزانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسفه‌هان، به‌مه‌به‌ستی ئاودێری به‌كاری دێننی ده‌رنه‌كردووه. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ڕه‌خنه‌یان له به‌كارهێنانی ئاو له لایه‌ن كارخانه‌كانی به‌هه‌مهێنانی كاشی و فوولادی ئه‌و شاره گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه ئه‌و كاره‌ی ده‌وڵه‌ت سته‌مه له حه‌قی كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانه و ده‌بێت ئه‌و شێركه‌تانه له ئاوی ده‌ریاكاندا كه‌ڵك وه‌رگرن نه‌ك له ئاوی كه‌شاوه‌رزی و خۆراكی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.