ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هانی دژبه نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بڕانی پشكی ئاوی زایه‌نده‌ڕوود له شه‌به‌كه‌ی ئوستانی ته‌له‌فزیوونی ئیسفه‌هان ڕێكخرا و كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی حه‌قئاوه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان له ساڵی ٩٦ی هه‌تاویه‌وه به‌هۆی نه‌دانی حه‌قئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود و له‌ناوچوونی به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان ناڕازین و چه‌ند جاریش به شێوه‌ی دڕندانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه سه‌ركوت كراون.