عه‌لی بابایی كارنامی (ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی مه‌جلیس) ڕۆژی ١٣ی ڕێبه‌ندان به هه‌واڵنێری ئیلنای وت كه ئیسلاحییه‌ی مادده‌ی ٥ی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی تا چه‌ند ڕۆژی دیكه له مه‌جلیس ده‌درێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی كه ڕۆژی ٥ی ڕێبه‌ندان له كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و وه‌ستاكارانی بیناسازی، له به‌رامبه‌ر مه‌جلیسدا حازر بووه و به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی پێ داون كه گرینگ‌ترینیان ئیسلاحییه‌ی مادده‌ی پێنجه.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌سه‌ر بانگهێشتی پێشوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و وه‌ستاكارانی بیناسازی له شار و ئۆستانه جۆراوجۆره‌كان به كۆبوونه‌وه‌یان له به‌رامبه‌ر مه‌جلیس له‌ئاست جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به‌ده‌ر له ئیسلاحییه‌ی مادده‌ی ٥ی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی ئه‌م كرێكارانه خواستی دیكه‌شیان هه‌یه. به‌هره‌مه‌ندبوونی كرێكارانی بیناسازی له خزمه‌تگوزاریی یاسای پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان و غه‌رامه‌تی ڕۆژانی نه‌خۆشی، ده‌ركردنی بڕیاری لێبڕوانه و كاریگه‌ر بۆ ناچاركردنی خاوهنكاران به په‌یڕه‌وكردنی پێوه‌ره‌كانی ئیمه‌نی كار له سه‌نعه‌تی بیناسازی و هێنانه‌خواره‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی كاری ئه‌م سه‌نعه‌ته، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری یه‌ك لایه‌نه‌ی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی دژبه كرێكارانی بیناسازی له‌وانه لابردنی بیمه‌ی كرێكارانی ته‌ئسیسات، لولهكێشیی ئاو و لووله كێشیی گاز، بڕینی بیمه‌ی كرێكاران به بیانووی نه‌درانی بیمه بۆ ماوه‌ی ٣ مانگ، سپاردنی چاوه‌دێریی كرێكارانی بیناسازی به كارگوزارییهكان، هێنانه خواره‌وه‌ی دانی حه‌قی بیمه‌ی ٣٥ ساڵ بۆ كرێكارانی بیناسازی و به‌ڕه‌سمی ناسینی ڕێكخراوه كرێكارییه‌كان، له باقیی خواسته‌كانی دیكه‌ی كرێكارانن.
له‌م كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌دا سه‌باره‌ت به كێشه‌ی بیمه‌ی كرێكاران وتووێژ كرا. سه‌رۆكی ناوه‌ندی كرێكارانی بیناسازیی ئۆستانی قۆم به ئیلنای وت كه له نزیكه‌ی دوو ساڵ لهمهوهرهوه و به بیانووی ئیسلاحی مادده‌ی ٥ی یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرێكارانی بیناسازی، هیچ كرێكارێكی بیناسازی بیمه نه‌كراوه.
ئه‌و وێڕای ئاماژه به مه‌ترسیداربوونی پیشه‌ی كرێكارانی بیناسازی وتی كه ١٤ ملیۆن كرێكار له هه‌موو پیشه‌كاندا ٥٠ له‌سه‌دی ڕووداوه‌كانی كار به‌خۆیان ته‌رخان ده‌كه‌ن به‌ڵام نیوه‌ی دیكه‌ی ئه‌م ڕووداوانه بۆ ته‌نیا دوو ملیۆن كرێكاری بیناسازی ڕوو ده‌دات.
چالاكێكی دیكه وتی: داربه‌سته نائه‌منه‌كان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاران وه‌ك “گه‌ڵای پاییز” بكه‌ونه سه‌ر زه‌وی به‌جۆرێك كه ساڵانه نزیكه‌ی ٧٠٠ تا هه‌زار كرێكاری بیناسازی گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌و وێڕای ئاماژه به به‌ربه‌سته‌كانی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی وتی كه كرێكارانی بیناسازی ته‌نانه‌ت له ٦٠ ساڵیش‌دا خانه‌نشین نابن و ڕه‌نگ و بۆی خانه‌نشینیش نابینن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی عه‌لی بابایی، كرێكارانی بیناسازی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌سن. هه‌روه‌ها به‌پێی ئیدیعای عه‌لی شه‌وكه‌ت، ئه‌ندامی خانه‌ی كاریگه‌ر و سه‌رۆكی “ناوه‌ندی سه‌رتاسه‌ریی ئه‌نجومه‌نه كرێكارییه‌كانی بیناسازی” له‌م ژماره‌یه یه‌ك ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌سیان له‌م ڕێكخراوه‌دا ئه‌ندامن. ٥٠ هه‌زاریان له ئۆستانی كوردستاندا ئه‌ندامی ئهنجومهنهكانن.
زۆربه‌ی كرێكارانی بیناسازی له پشتیوانییه‌كی به‌رچاو به‌هره‌مه‌ند نین. ئه‌وه‌یكه چ ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی بیناسازی كه‌وتوونه‌ته ژێر پۆششی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی و بیمه كراون، به وردی ئاشكرا نییه. به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌م باسی ٦٠٠ هه‌زار كه‌س و هه‌م باسی ٨٣٥ هه‌زار كه‌س كراوه. به‌رپرسانی ته‌ئمینی ئیجتماعی گله‌یی له نه‌بوونی بوودجه‌ی پێویست ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كرێكارانی بیناسازی به‌هۆی سه‌رمای زستان و با و باران و به‌فر و هه‌روه‌ها ویرووسی كۆرۆنا بێكار بوون و به‌و باروودۆخه بیمهییهی باسی لێكرا زۆربه‌یان پێویسته سفره‌كانیان چكۆله‌تر بكه‌نه‌وه و بۆ ڕاخستنی هه‌ر ئه‌و سفره چكۆلهیهش ببنه میوانی گیرفانی كه‌سوكار و هاوچینه‌كانیان و یان ڕوو بكه‌نه‌وه ده‌ستفرۆشی، كۆڵبه‌ری له كوردستان و سووختبه‌ری له سیستان و به‌لووچستان. له‌م دوو بواره‌ی دواییشدا، به‌ده‌ستی جه‌نایه‌تكارانی ڕژیم و یان به‌هۆی كۆسپه سرووشتییه‌كانه‌وه به‌ره‌وڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه. له وه‌ها باروودۆخێكدا هه‌وڵ و خه‌بات بۆ دابینكردنی بیمه ده‌كه‌وێته ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، پێویسته حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی ٣٠ له‌سه‌د بێت كه ٧ له‌سه‌دی پێویسته له‌لایه‌ن بیمهكراوهوه بدرێت و ٢٠ له‌سه‌دی وه‌به‌ر شوێنی په‌روانه‌ی بیناسازی ده‌كه‌وێت و ٣ له‌سه‌دیشی سه‌همی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت. به‌ڵام له ئێستادا سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌پێی یاسا و له‌سه‌ر كاغه‌ز له له شوێنی په‌روانه‌وه ته‌نیا ١٥ له‌سه‌دی سههم هه‌یه. ئه‌م سازمانه له ئیسلاحییه‌ی مادده‌ی ٥دا خوازیاری ٢٠ له‌سه‌د له شوێنی په‌روانه‌وه بووه. هێندێك له چالاكانی كرێكاری ده‌ڵێن كه شاره‌دارییه‌كان و موعامهلهچییهكانی ساخت و ساز، كه له‌م ڕۆژانه‌دا كۆگهسازانیان پێ ده‌وترێت و چالاكی سه‌ره‌كیی سه‌نعه‌تی بیناسازین، ئۆرگان و كه‌سانێكی به‌هێزن كه هه‌ر ئه‌و ١٥ له‌سه‌ده‌ش ناده‌ن تا چ بگات به ٢٠ له‌سه‌د. به پێی ئه‌م ئیسلاحییهیه، له ئه‌گه‌ری پهسندكرانیدا قه‌راره هه‌موو كرێكارانی بیناسازی بیمه بكرێن. به‌ڵام تا كاتێك كه ئه‌م خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵاتانه به‌سه‌ر سه‌نعه‌تی بیناسازیدا زاڵ بن و سه‌همی خۆیان نه‌ده‌ن وه‌زعی بیمه‌ی كرێكارانی بیناسازی و ژماره‌ی بیمهكراوان، باشتربوونێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه نابینێت. هه‌روه‌ها كرێكارانی ئه‌فغانستانیش هیچ یاسا و بیمه‌یه‌ك نایانگرێته‌وه. به باوه‌ڕی هێندێك له چالاكانی كرێكاری ئه‌و ٣٦ هه‌زار كرێكاره‌ی كه ده‌ڕۆنه كوردستانی عێراق زۆربه‌یان له سه‌نعه‌تی بیناسازیدا خه‌ریكی كارن و ئه‌وانیش پێویسته له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و سازمانه‌وه پشتیوانی‌یان لێ بكرێت كه له‌ویش هیچ خه‌به‌رێك نییه. نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه كه ئه‌م به‌شه زۆربه‌یان له ئێران خه‌ریكی كاری بیناسازی بوون.
كرێكارانی بیناسازی له‌بواری جهمعییهتهوه به‌شێكی به‌هێزی چینی كرێكارن. ئه‌وان له مه‌ترسیدارترین سه‌نعه‌تی ئێران‌دا و بێبه‌ری له پشتیوانیی پێویست، خه‌ریكی كارن. هه‌ڵبه‌ت تا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یدا بێت له پشتیوانیی پێویست هیچ خه‌به‌رێك نییه، به‌ڵام ده‌كرێ ئاستێك له پشتیوانی به‌سه‌ر خاوه‌نكار و ده‌وڵه‌تدا بسه‌پێت. له‌ڕاستیدا تا كاتێك كرێكارانی بیناسازی چاوی هیوایان له مه‌جلیس، ئیداره‌ی كار و ڕێكخراوه‌كانی ژێر ئۆتۆریته‌ی خانه‌ی كاریگه‌ر بێت به خواستی گونجاو و چاوه‌ڕوانكراوی خۆیان ناگه‌ن. پێویسته ئه‌وانیش هه‌روه‌ك كرێكارانی حه‌وت ته‌په، نه‌وت و گاز و پێترۆشمی و مامۆستایان پشت به‌هێزی خۆیان ببه‌ستن.