ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی پارێزگای ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ڕێگه و شارسازی پارێزگای ئیلام خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، گۆڕانی گرێبه‌ست و دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چاكسازی له بواری ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.