کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری كوهده‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری كوهده‌شت 2

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌كرێكاران و كارمه‌ندانی شاره‌داری كوهده‌شت، له‌ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێنه‌كرانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری و پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازیان هه‌روه‌ها خوازیاری دابینكردنی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ته‌كمیلی ده‌رمان بوون.