ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی كارخانه‌ی فوولادی خووزستان له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له‌به‌رده‌م ئه‌و ناوه‌نده كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكاران و خانه‌نشینكراوانی كارخانه‌ی فوولادی خووزستان له هه‌وڵێكی یه‌كگرتووانه دا له‌به‌رده‌م كارخانه كۆبوونه‌وه و سفره‌ی به تاڵیان به نیشانه‌ی خراپی دۆخی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاخست و دروشمی “زۆڵم و سیته‌م كافیه، سفره‌ی ئێمه خاڵیه” و “مه‌رگ بۆ به‌رپرسی بێ كه‌فایه‌ت”یان به‌رز كرده‌وه. كرێكاران و خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.