کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی غه‌رب

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی غه‌رب

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٦ی مانگی جۆزره‌دان، كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی غه‌رب له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٣٥٠ كرێكاری مه‌سیری تاكستان بۆ میانه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی غه‌رب ماوه‌ی سێ مانگ حه‌قده‌ست و ٢ ساڵ مه‌زایای دواخراویان هه‌یه‌ و تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌ به‌ڵام هیچ ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامی خواسته‌كانیانی نه‌داوته‌وه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ كرێكارانی ئه‌بنیه‌نی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له‌ ئوستانه‌كانی كرمان و قومیش پێشتر دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان مانیان گرتبوو.