كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی یه‌زد ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، له‌ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ڕێگه‌ی ئاسنی یه‌زد ماوه‌ی شه‌ش مانگه هیچ حه‌قده‌ست و مه‌زایایه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه و ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت ته‌نانه‌ت بۆندی كڕینی پێداویستییه‌كانی ژیانیانیشیان پێ نا‌ده‌ن. كرێكارانی ناڕازی ئاماژه به دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ده‌كه‌ن و داواكارن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.