ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌هواز به كۆبوونه‌وه له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی ئه‌و ناوه‌نده، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ساختمانی ئه‌و ئیداره نیشاندا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوڕۆی ئه‌هواز پاره‌ی بۆ پێدانی حه‌قده‌ستی كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده نییه و ناچار بووه ساختمانی ئیداره‌كه بفرۆشیت. ڕۆژی پێنجشه‌ممه پێرسۆنێلی ئه‌و ئیداره‌یه له نێو مه‌حه‌وه‌ته كۆبوونه‌وه و كاتێك سه‌رۆكی شیركه‌ت ویستی ڕازیان بكات، درایه به‌ر لێدان و هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت و مه‌ئموورانی ئینتزامی ته‌قه‌ی هه‌واییان به‌سه‌ر ناڕازیان دا كرد.