ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕێكخراوه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ته‌ورێز له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێرسۆنێلی ڕێكخراوه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ته‌ورێز له‌ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان ناڕازین و به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رده‌م شۆرای شاری ته‌ورێز كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سێ جۆر گرێبه‌ستیان هه‌یه و حه‌قده‌سته‌كانیان له ٨ بۆ ١٧ ملیۆن دیاریكراوه و ئه‌م جیاوازیه چیتر قبووڵ ناكرێت و داوای یه‌كسانسازی حه‌قده‌سته‌كان ده‌كه‌ین.