به‌یانی دووشه‌ممه ٣ی به‌فرانبار، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له پترۆشیمی كاروون له ماهشه‌هر، دژ به دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی و پیشه‌یی ده‌ستیان له‌كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی پترۆشیمی كاروون له دوو شیفت دا كار ده‌كه‌ن و كرێكارانی شیفتی به‌یانی ده‌ستیان له كار كێشاوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، كرێكارانی شیفتی شه‌ویش په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه ده‌بن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌وڵاوسان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها په‌رداختی مه‌زایا بڕاوه‌كانیان بوون.