ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران و خانه‌نشینكراوانی ئه‌و سه‌نعه‌ته له تاران دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی سه‌ر به شیركه‌تی “فه‌لاتی قاڕه” و “پایانه نه‌وتیه‌كان” له ناڕه‌زایه‌تی به ئاستی دیاریكراو بۆ ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان كۆبوونه‌وه و خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی دانراو بۆ حه‌قده‌ست و پێدانی داخوازییه‌كانیان به‌پێی یاسای دامه‌زراندن بوون. هاوكات له شاری تاران خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت دژبه دۆخی خراپی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه و داوایان كرد ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری بچێته سه‌ره‌وه و بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكرێت.