ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی دوورگه‌ی لاوان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، ولانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.