کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، ولانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی بوون. كرێكارانی ناڕازی له‌ دروشمه‌كانیان دا داویان كرد حوجه‌ت ڕه‌زایی نوێنه‌ری له‌سه‌ركار ده‌ركراوی كرێكاران بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كار و گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت.