کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌، كه‌نگان و جه‌م

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌،

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ سه‌كۆ نه‌وتییه‌كانی عه‌سه‌لوویه‌، كه‌نگان و جه‌م، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌، كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.