کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ ئاغاجه‌ری 2 4

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری خووزستان، بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.