ڕۆژی چوارشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له پڕۆژه نه‌وتیه‌كانی ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری له پارێزگای خووزستان، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه. كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی وه‌كوو باج له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌مكراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی بوون.