ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له دوورگه‌ی لاوان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌ڵانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وهڵانانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.