ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی دوورگه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.