کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له‌ ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی ئاغاجه‌ری خووزستان، بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، له‌سه‌كار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی بوون.