ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، بێڕێزی نه‌كردن به كرێكاران، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، نه‌مانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كان و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.