به‌یانی هه‌ینی ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له دوورگه‌ی لاوان هاوشێوه‌ی هاوكاره‌كانیان له ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی دیكه‌ی باشووری ئێران خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی مادده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكهه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بۆ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارنی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.