کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له‌ پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس له‌ پارس جنووبی 3

كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بۆ نۆهه‌مین حه‌فته‌ی به‌رده‌وام دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست،  وه‌لانانی په‌یمانكار و جیاوازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌ و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.