کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی موخابرات له‌ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی موخابرات له‌ خۆراسانی ڕه‌زه‌وی 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١ی ڕه‌شه‌مه‌، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شیركه‌تی موخابراتی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی موخابرات له‌ شاره‌كانی مه‌شهه‌د، به‌رده‌سكه‌ن و خاف له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.