کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له‌ موخابراتی كرمان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له‌ موخابراتی كرمان 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ موخابراتی كرمان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

كرێكارانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری په‌رداختی سه‌نه‌وات، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ، هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ته‌ئمیین ئیجتیماعی بوون. شایانی باسه‌ كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردووش كرێكارانی په‌یمانی موخابراتی ته‌ورێز بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌ستیان له‌كار كێشا و خاوه‌نكاریان ناچار كرد داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.