کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له‌ شاره‌داری ئیلام

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی له‌ شاره‌داری ئیلام 3 1

كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٥ی خه‌رمانان، دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م دادگوسته‌ری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شاره‌داری ئیلام ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار حه‌قی بیمه‌كانیانی به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كردووه‌. كرێكارانی خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.