ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی گیلان له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی موخابراتی گیلان ماوه‌ی سێ ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قده‌ست و خراپی دۆخی ژیان، له‌به‌رده‌م بینای موخابراتی شاره‌كانی ڕه‌شت، لاهیجان و تالش كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.