کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ئیلام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارانی په‌یمانی شاره‌داری ئیلام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداختنه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، له‌به‌رده‌م به‌شی موتوری شاره‌داری ئیلام كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین و به‌ هۆی په‌رداختنه‌كرانی حه‌قی بیمه‌كانیان تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، شاره‌داری له‌ ساڵی ١٤٠١دا هیچ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یه‌كی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.

بابەتی پەیوەندیدار

گواستنەوەی بەندکراوێکی مەحکووم بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار

komalah

دەستبەسەرکرانی دوو کەس لە شاری سنە و مهاباد

komalah

ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری سنە بەهۆی گواستنەوەی ئاوی ئەو شارە

komalah

بەڕێوەچوونی کۆتا دانیشتنی دادگای “عوسمان ئیسماعیلی” چالاکی کرێکاریی

komalah

بڕینەوەی داری ناوچەشاخاوییەکانی باشووری کوردستان لە لایەن تورکیەوه‌

komalah

کشانەوەی کۆمپانیایەکی دیکەی ئەمریکا لە کەرتی نەوتی باشووری کوردستان

komalah