كرێكارانی كڵاو زه‌ردی شاغڵ له شیركه‌تی به‌رقی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی ڕه‌شه‌مه، له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ئیداری دامه‌زران له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه له ئاست هه‌ڵاواردن و جیاوازی ناڕازین و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.