کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی په‌یمانكاری ڕێكخراوی وه‌رزش و لاوانی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كۆك له‌

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی په‌یمانكاری شاغڵ له‌ ڕێكخراوی وه‌رزش و لاوانی ئیلام له‌ ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س له كرێكارانی شاغڵ له‌‌ ڕێكخراوی وه‌ر‌زش و لاوانی ئیلام له‌شاره‌كانی هه‌لیلان، دێهلۆڕان، مه‌له‌كشایی، مێهران و ….هه‌تد كار ده‌كه‌ن و ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. به‌وته‌ی ناڕازیان، كرێكارانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ نێوان پێنج بۆ ١٥ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌ و ڕۆژانه تا ١٢ ساعه‌ت كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت و كێشه‌ی بۆ ساز كردوون.