ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شاغڵ له پترۆشیمیه‌كانی گه‌چساران و به‌نده‌ر ماهشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی دۆخی پیشه‌ییان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پشكدارانی پترۆشیمی گه‌چساران بڕیاری بێكاركردنی ٢٠٠ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده‌یان داوه و كرێكاران ده‌ڵێن: ئه‌و بڕیاره به‌هۆی ڕووداوی دڵته‌زێنی گیان له‌ده‌ستدانی هاوكارێكیان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامبۆڵانس له ڕێكه‌وتی ١٧ مانگی سه‌رماوه‌زه و به‌رپرسانی ئه‌و ڕووداوه ده‌یانه‌وێت به‌بێ وڵامدانه‌وه و له‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیاره‌تی ڕووداوه‌كه هه‌ڵبێن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له به‌شی غه‌یره سه‌نعه‌تی پترۆشیمی ماهشه‌هر له ناڕه‌زایه‌تی به له‌خواره‌وه‌بوونی ئاستی حه‌قدست و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.