ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه كرێكارانی ئه‌و پترۆشیمیه ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت و پاشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییدا به وتنه‌وه دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان بۆ زاڵم” و “كرێكار ده‌مرێت به‌ڵام زیلله‌ت قبووڵ ناكات” خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كاینان بوون.