کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان 4 1

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له‌ پترۆشیمی ئابادان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ئابادان ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه‌ و له‌ دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تی دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. كرێكارانی ناڕازی داوایان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان بچێته سه‌ره‌وه‌ و ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌یان بۆ دابین بكرێت. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ناڕازیان خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوه‌نده‌ سه‌نعه‌تیه‌ ببوون.