كرێكارانی پایانه نه‌وتییه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، به كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری وه‌ڵانانی هه‌ڵاواردن و چاكسازی له بواری كار و مه‌عیشه‌تییان بوون.
كرێكارانی پایانه نه‌وتییه‌كانی خارك، عه‌سه‌لوویه و ماهشه‌هر له كۆبوونه‌وه‌كانیان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و كه‌م كردنه‌وه‌ی مه‌زایاكان، دابین نه‌كردنی جل وبه‌رگ و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌ڵاواردن له وه‌زاره‌تی نه‌وت له نێوان كرێكارانی قه‌راردادی و ڕه‌سمی و په‌یمانی ده‌ربڕی و خوازیاری دابین كردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.