ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان مانیان گرت و له‌ناوه‌ندی شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی “ئیسماعیل به‌خشی” بۆ سه‌ر كار، به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی، ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی مه‌سكه‌نی سازمانی و گوڕانی گرێبه‌ستی كرێكارانی فه‌سڵین و دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی “حه‌كیم ناسری” وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و شیركه‌ته ڕاگه‌یاند. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری كۆتایی هێنان به سیاسه‌تی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی و ئازادی ته‌واوی كرێكاران، موعه‌لیمان و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ڕاپه‌ڕینی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون.