کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وت له‌ چه‌ند سایتی ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی نه‌وت له‌ چه‌ند سایتی ئێران 4

به‌یانی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی نه‌وتی شاغڵ له‌ سایته‌كانی كه‌نگان، عه‌سه‌لوویه‌، فه‌جری جه‌م و فه‌لاتی قاره‌ بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالس خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانای جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار و له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌ و چاكسازی له‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.