ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی قه‌راردادی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری و ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پارس، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ته‌نیا پشكی فڕینی كرێكارانی ئه‌ركان سالس بڕاوه و كرێكارانی قه‌راردادی و ڕه‌سمی هێشتا له‌و مافه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، كرێكاران خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه كرێكارانی پڕۆژه‌ی له شیركه‌تی “سه‌مین”ی سه‌ر به كۆمه‌ڵی سه‌نعه‌تی پترۆپارس له ناوچه‌ی نه‌وتی جۆفه‌یر، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی چوار مانگ حه‌قه‌ده‌ست و مه‌زایا و بێبه‌ش بوون له ئیمكاناتی ڕیفاهی مانیان گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی ئاغاجه‌ری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆبوونه‌وه و خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م حه‌قی سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی و پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له ساڵانی ڕابردوو له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌كوو باج كه‌م كراوه بوون. شایانی باسه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕۆژی چوارشه‌مه‌دا چه‌ند كرێكار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه.