ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕه‌سمی شیركه‌تی ناوچه نه‌وتییه‌كانی جنووب له گه‌چساران له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه خوازیاری به‌رده‌وامی گه‌ڵاڵه‌ی شیفتی كاری ١٢ ساعه‌ته بوون. جێی ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵهاتنی نه‌خۆشی كۆرۆنا شیفتی كاری ئه‌و كرێكارانه بۆ ١٢ ساعه‌ت گۆڕدراوه و ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و شیركه‌ته ده‌یانه‌وێت شیفتی كاری بۆ ٨ ساعه‌ت كه‌م كه‌نه‌وه. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌ڕێوبه‌ران به‌و شێوه ده‌یانه‌وێت ئاستی حه‌قده‌سته‌كان كه‌م كه‌نه‌وه و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ین.