ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان كه پێكهاتوون له كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كڵاوزه‌رده‌كانی وه‌زاره‌تی وزه، دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شۆرای نیگه‌هبان له تاران كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له شاره جۆاروجۆره‌كانی ئێرانه‌وه خۆیان گه‌یاندبووه تاران خوازیاری وه‌لانانی ده‌سته‌واژه‌ی “حقوق و حه‌قده‌ستی مه‌شمولانی یاسای كار له داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان كه له به‌ندی “الف”ی ته‌بسه‌ره‌ی ١٢ی لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٢ هاتووه و به هه‌ڵه حه‌قده‌ستی كرێكارانی ده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقی كارمه‌ندان داناوه بوون.