کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رده‌م شۆرای نیگه‌هبان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان له‌به‌رده‌م شۆرای

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ پێكهاتوون له‌ كرێكارانی وه‌زاره‌تی نه‌وت و كڵاوزه‌رده‌كانی وه‌زاره‌تی وزه،‌ دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان له‌به‌رده‌م شۆرای نیگه‌هبان له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ كه‌ له‌ شاره‌ جۆاروجۆره‌كانی ئێرانه‌وه‌ خۆیان گه‌یاندبووه‌ تاران خوازیاری وه‌لانانی ده‌سته‌واژه‌ی “حقوق و حه‌قده‌ستی مه‌شمولانی یاسای كار له‌ داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كان كه‌ له‌ به‌ندی “الف”ی ته‌بسه‌ره‌ی ١٢ی لایه‌حه‌ی بودجه‌ی ١٤٠٢ هاتووه‌ و به‌ هه‌ڵه‌ حه‌قده‌ستی كرێكارانی ده‌وڵه‌تی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقوقی كارمه‌ندان داناوه‌ بوون.