ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی نانه‌واخانه‌كانی شاری سنه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به باروودخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تییان بوون.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شدار بووی ئه‌و كۆبوونه‌وه، ماوه‌ی دوو ساڵه كه هه‌زینه‌كانی ژیان و حه‌قی بیمه‌كانیان به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه به‌ڵام حه‌قده‌سته‌كانمان هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. كرێكاران ده‌ڵێن: به هۆی هه‌ڵاوسان و گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ر خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان له ژێر گۆشارێكی زۆر دان و چیتر توانای دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه.