پتر له هه‌زاران كرێكاری مه‌عده‌نی “قۆقنووس“ی خاف به دوای داخرانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌وه بێكار كراون و ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕێبه‌ندان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌عده‌نه و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازییان، له‌و مه‌عده‌نه نزیك به هه‌زار كرێكاری قه‌راردادیو په‌یمانی كاریان ده‌كرد و شیركه‌ت پاش ١٥ ساڵ كار به‌رده‌وام هاوكات له‌گه‌ڵ كوتایی هاتنی ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان خاوه‌نكار له نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداده‌كان خۆی بوارد و كرێكارانی بێكار كرد. باروودۆخی خراپی كرێكارانی مه‌عده‌ن له ئێران بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی و گۆشاری مه‌عیشه‌تی بۆ سه‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان.