ڕۆژی چوارپێنجشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی مه‌عده‌نی تراورتنی “ئاق ده‌ڕه” له ناڕه‌زایه‌تی به له‌سه‌كار ده‌ركرانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و كانگایه بڕیار بوو كه كرێكاران به شێوه‌ی هه‌میشه‌یی كاری تێدا بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی فه‌سڵی به بیانووی سه‌رمای سه‌خت له سه‌ركار ده‌ركراون و ڕۆژی چوارشه‌ممه دژ به‌و بڕیاره له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆبوونه‌وه.